به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ وباسی مەیادین ، سوپای سوریا و هێزەکانی خۆڕاگری تەپۆڵکەی سەنووبەر لە ناوچەی ئەلراموسە لە باشووری حەلەب یان دیسان لە ترۆریستان وەرگرتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم سوپای سوریا و هێزەکانی خۆڕاگری هێلەکانی بەرەڤانی خۆیان لە گردو پەری زانکۆکانی سەربازی لە ناوچەی " ئەلراموسە" لە رۆژئاوای حەلەب مسۆگەر کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتە بروا پێکراوەکان ، کەرەستە وئامێرەکانی سەربازی بەربڵاو بۆ حەلەب بەڕێکراون و بۆمبارانی ئاسمانی و تۆپخانەیی بنکەو مۆڵگەی ترۆریستان یش هەروا درێژەی هەیە . هێزەکانی خۆراگری بۆسە گەلێکیان لە ناوچەی زانکۆکانی سەربازی و جادەکانی سەربە باشووری حەلەب داناوە و بە هۆیەوە ژمارێکی زۆری ترۆریستان کوژراون هەروەها لە پەلاماری سوپا بۆ سەر کۆبوونەوەی ترۆریستان لە ناوچەی "غابە ئەلئەسەد " لە باکووری ڕاشدین ڕابعە لە رۆژئاوای شاری حەلەب ٢٠ ئەندامانی چەکدار کوژراون وبریندار بوون .
لە ناوچەکانی زانکۆکانی سەربازی ،خان تومان ، تەوەری ئەلزەربە و سراقب ی حەلەب ٣٧ ترۆمبیلی سەربازی ترۆریستان لەناو چوون .
هەر لەم پێوەندییە دوای گەییشتنی زانیارییەکانی وردانە ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا لە پەلامارێکی ئاسمانی کاروانی سەربازی ترۆریستان یان لە نیزیکی فڕۆکەخانەی ئەبوو زەهور لە ئەدلەب داوەتە بەر پەلامار بۆیە کاروانەکە بە تەواوی تێک رووخاوەو. ئەم کاروانەکە بریتی بووە لە هێزەکانی تایبەتی پارتی ئیسلامی تورکستان کە بە ناوی " زائیرئەلتورکستان" بەناو بانگە ....
کۆتایی کورتە نامە/310